# started 2014-08-16T12:47:52Z "فولکلۆر (بە ئینگلیزی: Folk) بە بەشێک لە کولتووری ھەر نەتەوەیەک دەڵێن کە بەشێک لە فەرھەنگی ئەو نەتەوەیە."@ku . "دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی شێوەیەک لە شێوەکانی دیموکراتی پێکدەھێنێت و تیۆرێکی مەدەنیە کە تیایدا دەنگدەران ( بە شێوازێکی نھێنی و ئازاد لە ھەلبژاردنێکی فرەلایەندا) ئەو نوێنەرانەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن ھەڵدەبژێرن، ئەمانە نابن بە بریکاری دەنگدەران تەنھا نوێنەریانن – یان بە مانایەکی تر واتە تەنھا لەو کاتە کارناکەن کە دەنگدەران ئاراستەیان بکەن بەڵکو دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان ھەیە کە بتوانن دەسپێشخەری بکەن لە کاتی ھاتنەکایەوەی گۆرانکاریەکان. دیموکراسیەتە لیبرالیە نوێکان بە نمونەی گرنگی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی دادەنرێن. و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆربەی جار ئەم زاراوەیە ھاوتای مانای زاراوەی \"کۆماری\" دادەنرێت.دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی بەخشینی دەسەڵاتێکی گەورەتر بۆ نوێنەران لە پەرلەمان لەخۆوەدەگرێت وەک لەوەی کە شانشینیەتی دەستوری یان دیموکراتیەتی ھاوبەشیکردن (participatory democracy) دەیبەخشێت لەبەر ئەوە ھەموو دەستورەکان بەدەق لەسەر سەربەخۆیی دادگەری و رێوشوێنەکانی تر دەنووسێت بۆ ھاوسەنگکردنی دەسەڵاتە نوێنەرایەتیەکان: دیموکراسیەت گۆڕینی نوێنەرەکان لە خۆوەدەگرێت کاتێک کە دەنگدەرەکانیان لێیان رازی نەبن. و ھەروەھا ھەندێک وردەکاری دیموکراسیانەی تر لە خۆوەدەگرێت ( وەک کۆمیتەی شانشینی کەنەدی بۆ نمونە) یان ھەندێک رێوشوێنی دیموکراسیانەی راستەوخۆ (وەک ریفراندۆم بۆ نمونە)، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بە رێوشوێنی پەیوەست دانانرێن و زۆربەی جار ئەنجامدانیان پێویستی بە بڕیارێک ھەیە کە لە پەرلەمانەوە دەربچێت - واتە دەسەڵاتی یاسا ھەر بە دەستی نوێنەران لە پەرلەمانەوە دەمێنێتەوە. رێگا چارەی ماناوەند لە نێوان ئەو دوو دیموکراسیەتەدا بریتیە لە بوونی \" پەرلەمانێکی باڵاتر\" کە لە رێگەی دەنگدانی راستەوخۆوە ھەڵنەبژێردرابن نمونەش لەسەر ئەوە وەک ئەنجوومەنی پیرانی کەنەدی کە بە کۆپیەکی ھاوتای ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا. نەریتی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی ویلایەتەکان لە ئەوروپا لە سەدەی نۆزدەھەم ( و بە شێوەیەکی زیاتر کاریگەرانەتر کە نوێنەرایەتی ھەموو چینێکیان دەکرد بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز لەوەی کە ئێمە دەیبینین) بۆ پێشکەشکردنی راوێژکاری ئاراستەکردنی پاشاکان بووە ھۆی دروستکردنی ئاشنایەتیەکی قووڵ لەگەڵ سیستەمی نوێنەرایەتیکردن. و ئیدمۆند بۆرک لە گووتارەکەیدا لەبەردەم دەنگدەراندا لە بریستۆل راڤەکردنێکی تەقلیدی ماف و ئەرکەکانی نوێنەری ھەڵبژێردراوی پێشکەشکرد.ئەو جەماوەریەتیە زۆرەی کە دیموکراسیەت وەدەستی ھێنا لە دوای شۆڕشی پیشەسازیەوە بوو لە کاتێکدا کە ژمارەی ھاوڵاتیانی وڵاتە پیشەسازیەکان زۆر بوو یان (لە سەردەمە نوێترەکاندا) ھاوڵاتیان زیاتر گرنگی خۆیان بۆ سیاسەت دەردەخست، بەڵام ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک و تەکنەلۆجیا لەو سەردەمە نەگونجاو بوون بۆ دیموکراسیەتی راستەوخۆ.شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە ولاتێکی سیستەم دیموکراسی نوێنەرایەتی دادەنرێت و ئەڵمانیاش بە ھەمان شێوە لەساڵی ١٩٤٩ وابوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەندا دوونمونەی ترن بۆ جێبەجێکردنی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی.لە ساڵی ٢٠٠٣ توانرا بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بوونرێت کە زۆرینەی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی لەسایەی سیستەمی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتیدا دەژین لە ناویشیاندا ئەو شانشینیەتە دەستوریانەش کە حکومەتێکی نوێنەرایەتی بەھێزیان ھەیە."@ku . "تاھیری خەلیلی ‌ ساڵی ١٩٥٦ (١٣٣٥ ھەتاوی) لە شاری بۆکان لە دایک بووە. لە تەمەنی ٧ سالی یەوە عاشقی گۆرانی و موسیقا بووە. گوێ گرتن لە دەنگی ھونەرمەندانێک وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک بە تایبەت تاھیر تەوفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان بوو بە ھۆی وەی کە بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵاو بکاتەوە. ئەو بڵاو کردنەوە لە ڕۆژ ھەڵاتی کوردستان بوو بە ھۆی وەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن، چەند بەرھەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەھاباد تۆمار کرد کە بریتین‌ لە: دەنگ وڕەنگ ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەھاباد، کیژۆڵەی کوردستان ھەر ئەوە بردیە تەلەفزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لە تەمەنی ١٨ ساڵی دا. ھەروەھا تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە.لە ئەو کاتە دا بوو کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد ئەویش وەک کوردێک بە ھەستێکی نەتەوەیی یوە چووە ناو خەبات و بوو بە ڵێشمەرگەیەکی کوردستان لە شۆرش دا زیاتر لە ٥٠ گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاو بۆتەوەو بە سروودی لە قەندیلی سەربەرزەوە ناوبانگی دەرکرد. لە ھەموویان پێ سەر کەوتوو تر بووە. بە ھۆی پێشمەرگایەتی و گوتنی سروودی سیاسی و نەتەوەیی کوردی لە حکومەتی ئەو کاتی ئێران قاچاغ بووە."@ku . "ھەمزاغای مەنگور (کوژراو لە ١٨٨١) رێبەری ھۆزی مەنگۆر و لە یارمەتیدەران و فەرماندەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو.ھەمزەی باپیر ئاغای دووھەم سەرۆکی ھۆزی مەنگور ، رێکەوتی لە دایک بوونی لە دەستدا نییە، لە دەورانی عوسمانیدا لە ئەستەمبووڵ بۆ ماوەی چەند ساڵێک زیندانی کراوە ھەروەھا‌ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیرانیش لە ژێر زەخت و زۆردا بووە. بە ھۆی شوێنی ستراتێژیکی لە نێوان سنوری ئێران و دەوڵەتی عوسمانی، ھۆزی مەنگور ھەمیشە لە ژێر ھەرەشە و پەلامارەکانی سپاکانی دەوڵەتی عوسمانی و شای ئێران بوو. لە کاتی بەر پا بوونی شۆرشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری ڕۆلی بەرچاوی گێڕاوە و لەگەل ٥٠٠٠ شەڕوانی دلێری خۆی ھاتە ھانای شێخەوە و لەگەڵ شێخ عبدولقادر (کوری شێخ عوبەیدوڵڵا) وەک فەرماندەری ھێزی چەکداری کورد لە قۆلی موکریان دیاری کراوە. ھێزی چەکداری کورد نەیان توانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بپارێزن و بوو بەھۆی تێکشکانی ئەو ڕاپەرینە و کشانەوەی ھێزەکانیان، لە ئاکام دا ھێزەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا بەرەرو سنورەکانی عوسمانی گەرانەوە. ھەندێک لە شەڕوانەکان خەیانەتیان کرد بە شێخ و پاڵیان دا بە ھێزەکانی دوژمنەوە. بەڵام ھەمزە ئاغا ھەتا کۆتایی لەگەڵ شێخ عوبەیدوڵڵا مایەوە. ھەمزاغاش بەھۆی فێڵی حسەن عەلی خان (ئەمیر نیزامی گەروس) لە رێکەوتی ٣٠-٠٧-١٨٨١ لە شاری مەھاباد کوژرا."@ku . "گەندەڵی سیاسی بە مانایەکی فراوان، گەندەڵی سیاسی بریتیە لە خراپ بەکارھێنانی ئۆفیسە گشتیەکان (حکومیەکان) لە پێناو دەستکەوتە نھێنی و نایاسایی و تایبەتەکاندا. ھەموو فۆرمەکانی حکومەت ئەگەری کەوتنە ژێر کاریگەری گەندەڵی سیاسیان تێدا ھەیە. شێوازەکانی گەندەڵی لەیەکترجیاوازن، بەڵام باوترینیان بریتین لە دانی مافی پێشینە لە ئەنجامدان و بەدەستھێنانی خزمەتی گشتی و بەرتیل و بەکارھێنانی ھەڕەشە لەبەدەستھێنانی خزمەتە گشتیەکان بەکارھێنانی کاریگەری و دزینی ماڵی حکومەت لەلایەن فەرمانبەرەوە و بەکارھێنانی واستەکاری. ئامانجی کۆتاییش لە گەندەڵی سیاسی بریتیە لە (Kleptocracy) کە مانا حەرفیەکەی بریتیە لە لە فەرمانڕەوایەتی دز و جەردەکان، کە تەنانەت تیایدا ڕواڵەتە دەرەکیەکەی ڕاستگۆییش بەدی ناکرێت.گەندەڵکاری لە ھەردوو ئۆفیسە سیاسی و بیرۆکراتیەکان سەرھەڵدەدات و دەکرێت بە رێژەیەک کەم یان بە رێژەیەکی زۆر، بەشێوەیەکی رێکخراو یان نا رێکخراو بێت. ھەرچەندە گەندەڵی زۆربەی جار رێگە خۆشکەرە بۆ چاڵاکیە تاوانکاریەکانی تر وەک مامەڵەکردن بە مادە بێھۆشکەرەکان، شۆردنەوەی دراوی، لەشفرۆشی، بەڵام گەندەڵی بەو چاڵاکیانەوە بەند نیە. بە مەبەستی تێگەیشتنی کێشەکە و دۆزینەوەی رێگاچارەکان، شتێکی گرنگە کە تاوان و گەندەڵی لە رووی شیکارکردنەوە بە لەیەکترجیاکراوەیی بھێڵیتەوە. بە گوێرەی وڵات و تایبەتمەندیەتی دادگەری، ئەو شتانەی کە بە گەندەڵی دادەنرێن و ئەوانەشی کە بەگەندەڵی دانانرێن گۆڕانیان بەسەردادێت. بۆ نمونە ھەندێک کرداری تەمویلکردنی سیاسی لەوانەیە لە شوێنێکی دیاریکراو یاسایی بێت کەچی لە وڵاتێکی تر یاساغ بێت."@ku . "کەریم جەلال کابان یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کورد کە ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کار دەکات.کەریم کابان لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر بە منداڵی ناردویانەتە حوجرە و لە وێ فێری خوێندەواری بووە، بنەماڵەکەیان تەواو ئاینی بووە.دواتر قۆناخی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵ تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٤١ یەکەمین گۆرانی وتووە و لەو ئێزگەیەی کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دایان نابوو. لەساڵی ١٩٤٥ لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا، لە ‌١/٧/١٩٤٥ لەشاری بەغدا ئاھەنگێکی گەورەدەگێرێت، ھەرلەم ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە کەبریتی بوو لە ٨ گۆرانیلە ژیانیدا توشی زۆر ناخۆشی و دەربەدەری بووە، ھەر بە گەنجی ماوەیەک لە باشووری عێراق ژیانی بەڕیکردووە و بەرھەمەکانی لە رادیۆی دەنگی عێراق پەخش کردووە. بەڵگەفیلمێک بە ناوی «تەمەن» لە سەر ژیانی کەریم کابان دروست کراوە."@ku . "لێپێچینەوە چەمکێکی ڕەوشتیە چەند مانایەک لەخۆوە دەگرێت. زۆربەی جار ئەم زاراوەیە وەک ھاوتای مانای ئەو چەمکانەی تری وەک لێپرسراویەتی، و لۆمەھەڵگرتن، و بەرپرسیاریەتی و و زاراوەکانی تری پەیوەندیدار بە پێشبینیکردنی بەخشینی روونکردنەوە لەبەرامبەر رەفتارەکاندا. و وەک لایەنێکی حوکمڕانی، ئەم زاراوەیە تەوەری ئەو گفتوگۆیانە بوو کە پەیوەندیدارن بە کێشەکانی ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت.لێپێچینەوە لە بنەڕِەتدا ھەموو ئەو پێشبینی و گریمانانەی روونکردنەوەی ڕەفتارەکان لەخۆوەدەگرێت. و یەکەم کەس کە لەبارەی لێکۆلینەوەی پاساوھێناوە بۆ رەفتارەکان لە کۆمەلڕزانیدا رایگەیاند بریتیتبوون لە مارفن سکۆت و ستانفۆرد لایمان لە بابەتە ھاوبەشەکەیاندا بە ناوی \" لێپێچینەوەکان Accounts \" ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەگری گەڕاندنەوەی بنەڕەتی زاراوەکە بۆ جی. ئێڵ. ئۆستن لە بابەتەکەیدا بە ناوی \"داوایەک بۆ وەرگرتنی