# started 2014-08-16T12:47:48Z "فولکلۆر (بە ئینگلیزی: Folk) بە بەشێک لە کولتووری ھەر نەتەوەیەک دەڵێن کە بەشێک لە فەرھەنگی ئەو نەتەوەیە."@ku . "دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی شێوەیەک لە شێوەکانی دیموکراتی پێکدەھێنێت و تیۆرێکی مەدەنیە کە تیایدا دەنگدەران ( بە شێوازێکی نھێنی و ئازاد لە ھەلبژاردنێکی فرەلایەندا) ئەو نوێنەرانەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن ھەڵدەبژێرن، ئەمانە نابن بە بریکاری دەنگدەران تەنھا نوێنەریانن – یان بە مانایەکی تر واتە تەنھا لەو کاتە کارناکەن کە دەنگدەران ئاراستەیان بکەن بەڵکو دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان ھەیە کە بتوانن دەسپێشخەری بکەن لە کاتی ھاتنەکایەوەی گۆرانکاریەکان."@ku . "تاھیری خەلیلی ‌ ساڵی ١٩٥٦ (١٣٣٥ ھەتاوی) لە شاری بۆکان لە دایک بووە. لە تەمەنی ٧ سالی یەوە عاشقی گۆرانی و موسیقا بووە. گوێ گرتن لە دەنگی ھونەرمەندانێک وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک بە تایبەت تاھیر تەوفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان بوو بە ھۆی وەی کە بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵاو بکاتەوە."@ku . "ھەمزاغای مەنگور (کوژراو لە ١٨٨١) رێبەری ھۆزی مەنگۆر و لە یارمەتیدەران و فەرماندەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو.ھەمزەی باپیر ئاغای دووھەم سەرۆکی ھۆزی مەنگور ، رێکەوتی لە دایک بوونی لە دەستدا نییە، لە دەورانی عوسمانیدا لە ئەستەمبووڵ بۆ ماوەی چەند ساڵێک زیندانی کراوە ھەروەھا‌ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیرانیش لە ژێر زەخت و زۆردا بووە. بە ھۆی شوێنی ستراتێژیکی لە نێوان سنوری ئێران و دەوڵەتی عوسمانی، ھۆزی مەنگور ھەمیشە لە ژێر ھەرەشە و پەلامارەکانی سپاکانی دەوڵەتی عوسمانی و شای ئێران بوو."@ku . "گەندەڵی سیاسی بە مانایەکی فراوان، گەندەڵی سیاسی بریتیە لە خراپ بەکارھێنانی ئۆفیسە گشتیەکان (حکومیەکان) لە پێناو دەستکەوتە نھێنی و نایاسایی و تایبەتەکاندا. ھەموو فۆرمەکانی حکومەت ئەگەری کەوتنە ژێر کاریگەری گەندەڵی سیاسیان تێدا ھەیە. شێوازەکانی گەندەڵی لەیەکترجیاوازن، بەڵام باوترینیان بریتین لە دانی مافی پێشینە لە ئەنجامدان و بەدەستھێنانی خزمەتی گشتی و بەرتیل و بەکارھێنانی ھەڕەشە لەبەدەستھێنانی خزمەتە گشتیەکان بەکارھێنانی کاریگەری و دزینی ماڵی حکومەت لەلایەن فەرمانبەرەوە و بەکارھێنانی واستەکاری."@ku . "کەریم جەلال کابان یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کورد کە ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کار دەکات.کەریم کابان لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر بە منداڵی ناردویانەتە حوجرە و لە وێ فێری خوێندەواری بووە، بنەماڵەکەیان تەواو ئاینی بووە.دواتر قۆناخی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵ تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٤١ یەکەمین گۆرانی وتووە و لەو ئێزگەیەی کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دایان نابوو."@ku . "لێپێچینەوە چەمکێکی ڕەوشتیە چەند مانایەک لەخۆوە دەگرێت. زۆربەی جار ئەم زاراوەیە وەک ھاوتای مانای ئەو چەمکانەی تری وەک لێپرسراویەتی، و لۆمەھەڵگرتن، و بەرپرسیاریەتی و و زاراوەکانی تری پەیوەندیدار بە پێشبینیکردنی بەخشینی روونکردنەوە لەبەرامبەر رەفتارەکاندا. و وەک لایەنێکی حوکمڕانی، ئەم زاراوەیە تەوەری ئەو گفتوگۆیانە بوو کە پەیوەندیدارن بە کێشەکانی ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت.لێپێچینەوە لە بنەڕِەتدا ھەموو ئەو پێشبینی و گریمانانەی روونکردنەوەی ڕەفتارەکان لەخۆوەدەگرێت."@ku . "فایەق بێکەس، یەکێکە له شاعیره بە ناوبانگەکانی کوردستان و له شاری سلێمانی له دایک بووه."@ku . "سیاسەت پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان. ھەرچەند باوە کە سیاسەت بە حکومەتەوە وابەستە بێ، بەڵام سیاسەت لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ.زانستی سیاسی بریتیە لە دیراسەکردنی ھەڵس و کەوتی سیاسی و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە، بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر.تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی سیاسەتی کردووە \"کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن\"."@ku . "خزمگەریەتی بریتیە لە بەپێشخستنی خزم و دۆستە نزیکەکان بەھۆی پەیوەندیان بە تۆوە نەوەک بە ھۆی لێھاتوویان. زۆربەی کات ئەم زاراوەیە مانایەکی نەخوازراو و نێگەتیڤانە دەگەیەنێت. بۆ نمونە ئەگەر بەڕێوەبەرێک ھەڵسا بە دامەزراندنی فەرمانبەرێک یان بە بەەرزکردنەوەی پلەکەی بە ھۆی پەیوەندی خزمایەتی لە بری فەرمانبەرێکی تر کە لەو کەسە لێھاتووتر بێت بەڵام پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکە نەبێت ئەو کاتە بەڕێوەبەرەکە بە خزمگەریەتی تاوانباردەبێت."@ku . "مێریتۆکراسی (فەرمانڕەوایی توانادار لێھاتووەکان)میرۆتۆکراسی بریتیە لە سیستەمێکی فەرمانڕەواییکردن کە لەسەر بنەمای فەڕمانڕەواییکردن لە رێگای توانا (لێھاتوویی)، نەوەک لەسەر بنەمای سامان و نەژاد و رەچاوکردنەکانی تری پێگەی کۆمەڵایەتی، دامەزراوە.ھەرچۆنێک بێت وشەی مێریتۆکراسی ئێستا زۆرجار بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردنی جۆرێکی کۆمەڵگا کە تیایدا سامان و داھات و باری کۆمەڵایەتی لە رێگەی پێشبڕکێکردنەوە دیاریدەکرێن لەسەر بنەمای ئەو گریمانەیەی کە براوەکان بێگومان شایستەی ئەو ئەنجامە بەدەستھاتووانەی خۆیانن."@ku . "کۆڕی زانستی زمانی کوردی لە ئەنجامی بەرێوەچوونی کۆنگرەی زانستی فێرکاری زمانی کوردی بە ھەڵبژاردنی ٢٠ کەس لە نووسەر و رۆشنبیر و زمانزانانی کوردستانی ئێران ساڵی ١٣٨١ لە تاران دامەزارو و شەرعییەتی خۆی لە کۆی دەنگی نووسەران و ئەدیبان و رۆشنبیرانی کوردستانی ئێران وەرگرتووە.وەک‌ دەسپێک ئاور ئەدرێتەوە لەو زەروو‌ر‌ەت و پێویستییانەی ئێمەی ھاندا بەرەو بەستنی کۆنگرەکە و دواتریش پێکھێنانی کۆری زانستی زمانی کوردی."@ku . "مەریوان ھەڵەبجەیی خاوەنی کتێبی ، سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا، ئەو کتێبە بوو بەھۆی ناڕەزایی ئیسلامییە توند ڕەوەکان."@ku . "فەرمانڕەوایەتی دزوجەردە (Kleptocracy) کلپتۆکراسی، (جاروبار بە Cleptocracy دەنووسرێت) (رەگی ئەم وشەیە لە کلپتۆ Klepto واتە دزوجەردە + کراسی Cracy واتە فەرمانڕەوایەتی ھاتووە بە مانای فەرمانڕەوایەتی دەوڵەت لەلایەن دزوجەردەوە)، زاراوەیەکی نەخوازراوی نارەسمیە و بەکاردەھێندرێت بۆ حکومەتێکی گەندەڵ لە بەڕێوبردنی داھاتی گشتیدا بە مانای ئەوەی بەڕێوبردنەکەی وا نەخشە بۆکێشراوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی ھەڵدەستێت بە بەخێوکردن ء پشتگیریکردنی دەوڵەمەندی تاکەکەسی ء دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە حکومیەکان ء دارودەستەکانیان (کلپتۆکراتەکان).لەبەرئەوەی دیموکراسی دزینی ئاشکرا بۆ بەرژەوەندی راستەوخۆی تاکەکەسی بەمەبەستی پشتگیریکردن بۆ ماوەیەکی دریژخایەن ء مانەوە لە دەسەڵاتدا قورسترء زەحمەتتر دەکات، بۆیە رژێمە کلپتۆکراسیەکان زۆرجار رژێمی دکتاتۆرین یان ھەندێک شێوازی تری حکومەتی ئۆتۆکراتین (تاکڕەوین).فەرمانڕەوایەتی کلپتۆکراتی واتە ئابووری وڵات بخرێتە ژێر خزمەتی بەرژەوەندیەکانی کەسانی کلپتۆکرات. "@ku . "ھاکی کارەر لە سالی ١٩٥٠ لە ناوچەی ئولوبەیی سەر بە شاری ئوردووی تورکیا دا لە دایک بوو. ھەموو قۆناخەکانی فێرگەی لە ئوردوو خوێند. دواتر لە کۆلیژی فەنی زانکۆی ئاتاتورک دەستی بە زانکۆ کرد. ھاکی کارەر کاریگەری لە جوولانەوەی شۆریشگێری پاش ٧٠’کان وەرگرت و لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە خاوەنی تێروانینی شۆریشگێری. لە ھەمانکاتدا کەمال پیر و ئاپۆیشی ناسی. لە سالی ١٩٧٣ دا لە ئەنجومەنی پەروەردەی باڵای ئانکارا ADYÖD دا ئەرکی بەرێوەبەری لە ئەستۆ گیرت."@ku . "سیستەمی بەکارخەری (بە ئینگلیزی: Operating System) کۆمەڵێک بەرنامەی بنەڕەتییە کە کۆمپیوتەر دەخاتە گەڕ. واتە زاڵ ئەبێ بەسەر ڕەقەواڵەکانی کۆمپیوتەرەکە و ڕاژەگەلێکی ھاوبەش دابین ئەکا بۆ ئەپلیکەیشەنەکان. سیستەمی بەکارخەری گرنگترین جۆری نەرمەواڵەی سیستەمە لە کۆمپیوتەردا."@ku . "کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق جوڵانەوەیەکی ئیسلامییە لە کوردستانی باشوور. کۆمەڵ کە لەلایەن عەلی باپیرەوە لە مایسی ٢٠٠١ دامەزرێنراوە، رێکاری سوننە‌و جەماعە جێبەجێ دەکات. باپیر پێشتر ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بووە. کۆمەڵ بودجەکەی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە وەردەگرێت.وا دادەنرێ کە پەیوەندی ھەبێت لەگەڵ گروپی تیرۆریستی ئەنسارولئیسلام، بەڵام لە لێدوانێکدا لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان ھەرجۆرە پەیوەندییەکەی لەمچەشنەی رەتکردەوە."@ku . "قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی سەرماوەزی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە گو